بۆچی باران نابارێت؟؟ چی بكەین؟...
رۆژ بە رۆژ كۆڵی تاوانمان قورستر دەبێت... لە هەموو كات زیاتر دوور دەكەوینەوە لە پێشبڕكێ لە چاكەدا... هەر لە هەوڵ و هەڵپەی دنیاو چاوكردن و لاسایی دنیاویستانداین.. خۆئامادەكردن و بیركردنەوە لە مردن بە تەواوی كاڵ بۆتەوە...موسڵمانێتییەكەمان تەنها ناوی بێ جەوهەری ماوەتەوە...سیمای بازاڕو ناو ماڵەكانمان بە تەواوێتی تەبارا بوون دەردەخات لە ئیسلام.. دیاردە نامۆو قێزەونەكان رۆژ لە دوای رۆژ زیاد دەكەن... چركە بە چركە لە قیامەت نزیكتر دەبینەوەو كەچی توێشوومان بە تاڵ و دڵیشمان ناترسێت و بێباكە....
ئااااخ بە تەواوی خۆمان دۆڕاندو بوینە بەندەی دینارو ئافرەت و ئەو دونیایەی بە وێنەی لاكی تۆپیوەو تەنها گیانلەبەرانی وەك (سەگ) نەبێت لەسەری نالەوەڕێن. ئیتر بارانی چی؟؟ بەرەكاتی ئاسمانەكان و زەوی بۆ ئەوانە دادەبارێت كە تەقوای خوا دەكەن.. یان هیچ نەبێت عەدالەت و دادوەرییان تیایە.. بەڵام ئێمە بۆمان بكرێت ماڵی مزگەوت دەبڕین و دەیكەینە ساقە سەری ماڵە پڕ لە تاوانەكانی خۆمان.. برا برا دەكوژێت و ژن لەبەر مەسڵەحەتی خۆی خیانەت لە مێردی دەكات و منداڵەكانیش وەك بەندەو حەماڵ و خزمەتكاری ناچار تەماشای هەوڵ و ماندویەتی باوكانیان دەكەن.. چونكە پەروەردەی كەناڵەكانن و ئەوانیش ئاوایان پەروەردە كردوون.. لە هەمووان باشتر زاناكانمانن ئەوانیش كەمێكی كەمیان نەبێت كە زانای ئازان ئەینا ئەوانی تریش بوونەتە داهۆڵی دەستی سوڵتانەكان.. دەی ئەو گەنجە ڕەش پێستە لە كوێ بێنم كە لەسەردەمی عبدالله ی كوری دیناردا دەستەكانی بەرزكردەوەو تەنها یەك دوو رستەی فەرموو یەكپارچە ئاسمان بووە هەورو خوڕخوڕ باران بە لێزمە دایكرد... ئێمە داوای لێخۆشبوون كردنمان بە تەواوی تەرك كردووە... تەواو رۆچوین لە ناو تاوان و سەرپێچیدا... دەستەكانمان مەگەر بۆ خراپە بەكاربێنین, یان كاتێك بەرزی دەكەینەوە كە تووشی بەڵاو نارەحەتییەكی رۆحی ببین.... چاوەكانمان بە تەواوی ووشكی كردووەو گریانی لەبەر خوای لە بیركردووە... دڵەكانیشمان بۆتە هێلانەی شەیتان و ئەو هەموو خڵتەو پڵتەو تاوانانەی بۆتە هۆی رەق بوونی...
خوشك و برای خۆم هەموو ئەم حاڵەتانە هەمووان لێی بەرپرسین. چونكە هەر كۆمەڵگایەك تاوانی بە ئاشكرا تێدا ئەنجامدرا و ئەوانی خۆیان بە چاك دەزانن قسەیان نەكرد و هەوڵی گۆڕینیان نەدا خوای گەورە تاقیان دەكاتەوە بە نارەحەتی و بەڵا. دەبا:
1- هەوڵ بدەین لانی كەم رۆژانە سەد جار وەك لە سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویستدا (صلی الله علیه وسلم) هاتووە ((أستغفرالله)) بكەین بە دەم و دڵ و بە تێگەیشتنەوە...
2- بەردەوام دوعامان لە بیربێت تا خوای گەورە ئەم بێ بارانییەمان لەسەر هەڵگرێت.
3- هەر كەسەو لە خۆی و ماڵ و خێزانییەوە دەست پێ بكات و دەست پێ بكەین بە گۆڕینی ئەو خراپەو تاوانانەی خەریكە ئولفەتی پێوە دەگرین. سا ئیتر تا ئەتوانین بە نەرمیو پڕ لە حیكمەت و دانایی.
4- بەشداری كردن لە نوێژە بارانەدا لە هەرجێگایەك بیستت كە ئەنجام دەدرێت. كە ئەمەش شێوازەكەیەتی:
نوێژە بارانە (صلاة الأستسقاء)
سوننەتە لەكاتی باران نەبارین دا بكرێتو ئەم نوێژە لە دەرەوەی شار ئەنجام دەدرێت و دووڕكاتەو لەدواییدا ئیمام ووتارێك دەخوێنێتەوە. كەتیایدا باسی یادی خواو هەڵنان دەكات بۆ گوێ رایەڵی كردنی خوای گەورەو سەرزەنشت كردنی یاخی بوون باس دەكات. وە ئیمامو ئەوانەی كە لە گەڵیدان زۆر داوای لـێ خۆشبوون لەخوای گەورە دەكەنو دەپاڕێنەوە بۆ لاچوونی ئەم نەبارینی بارانە، لەو دوعایانەش كە دەیكەن:
(( أللهُمّ اغِثْنا. أللهُمّ أغِثْنا. أللهُمّ أغِثْنا )). البخاری 1/224 ومسلم 2/613.
واتە: خوایە بارانمان بۆ ببارێنەو فریامان بكەوە,......
(( اللهُمّ اسقِنا غَیثاً مُغِیثاً مَریئاً مَریعاً. نافِعاً غَیرَ ضارٍّ عاجِلاً غیرَ آجِلٍ )). أبوداود 1/303 وصَحّحَهُ الألبانی فی صحیح أبوداود 1/216.
واتە: خوایە بارانمان بۆ ببارێنە بارانێكی بە لێزمەی ئاسانی سەوزكەری گژوگیاو بەسوودی بێ زیان. بەم زووانەو دوای مەخە بۆمان.
(( أللهُمّ اسقِ عِبادَكَ. وَهائِمَكَ. وانشُرْ رَحمتَكَ. وأحییِ بَلدَكَ المَیّتَ )). البخاری 1/224 ومسلم 2/613.
واتە: خوایە بەندەكانت تێر ئاوبكە. هەروەها گیانلەبارانیش.وە بەزەیی خۆت بڵاوبكەرەوەو شارە مردووەكەت زیندوو بكەرەوە.
وە ئیمام پۆشاكەكەی هەڵدەگێڕێتەوەو بە هەڵگەڕاوەیی لەبەری دەكات./بڕوانە (الأدلة الرضیة) لاپەڕە(94-95).
تێبینی: وە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دوعای نوێژە بارانەی لەخوای گەورە كرد پشتی دەستەكانی بەرزكردووە بەرەو ئاسمان/ رواه مسلم(896) عن أنس.
بڕوانە/ نامیلكەی (قەڵای موسڵمان) حەمزە بەرزنجی
خوای گەورە بە میهرەبانی خۆی بەزەیی بە حاڵی نەزانیو بێدەستەڵاتیماندا بێتەوەو بە تاوانی نەفام و لە خوایاخیانمان لەگەڵ نەكا

الأربعاء أكتوبر 12, 2011 9:50 pm من طرف kamaran
» معلومات غريبه عن بعض الحيوانات
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:45 am من طرف عبدالله عمر
» لماذا لا يقع العنكبوت في شباكه الخاصة ؟؟
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:44 am من طرف عبدالله عمر
» كيف تنام بسرعة ؟
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:43 am من طرف عبدالله عمر
» Proverbi
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:21 am من طرف عبدالله عمر
» Non arrendiamoci
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:17 am من طرف عبدالله عمر
» L'AMICIZIA
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:11 am من طرف عبدالله عمر
» BUON GIORNO
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:01 am من طرف عبدالله عمر
» Perche' Ho Scelto L'islam
الخميس سبتمبر 15, 2011 3:58 am من طرف عبدالله عمر