هەموورۆژێک کەدێ بەسەر خەڵکیدا دوو فریشتە لە ئاسمان دێنە خوارەوە، یەکێکیان دەڵێت خوایە ئەو کەسەى کە دەبەخشێت بیخەیتەوە جیێ بۆى، ئەوەى تریشیان دەڵێت : خوایە ئەوەى نایبەخشێت ماڵەکەى لەناوبەرە. بوخارى و موسلیم ریوایەتیان کردووە..
خوێنراوهتهوه: 75
خواى گەورە لەقورئانى پیرۆز دەفەرمووێت فاستبقوا الخیرات اینما تکونوا یأت بکم الله جمیعا ان الله على کل شیء قدیر البقرة .. 148 .. واتە پێشبڕکێ بکەن لە خێر و چاکەدا لەهەرکوێیەک بن دەستى خوا دەتانگاتێ و هەمووتان دەهێنێتە بەر بارەگاى لێپرسینەوە، بەڕاستى خوا دەسەڵاتى هەیە بەسەر هەمووشتێکدا . هەروەها دەفەرمووێت والذین یؤتون ما اتوا وقلوبهم وجلة انهم الى ربهم راجعون اولئک یسارعون فی الخیرات وهم لها سابقون .. المؤمنون 61 .. واتە ئەوانەى کە ماڵ و سامان دەبەخشن و دڵیشیان هەر دەترسێ لەوەى کە دەگەڕێنەوە بەردەستى پەروەردگار، ئەوانە دەستپێشخەرى و پێشبڕکێ دەکەن لەخێر و چاکەدا .
بێگومان ئایینى پیرۆزى ئیسلام بەختکردنى ماڵ و سامان زۆر لەسەر مرۆڤ سووک دەکات و شێوازێکى زۆر جوان و پڕ حیمکمەتى بۆ داناوە و دەفەرمووێت:
- بەشى خۆت و ماڵ و منداڵت دابنێ و هەرچییەکت لێ زیادبوو خێر و چاکەى لێ بکە پێغەمبەرى ئازیزیش دەفەرمووێت : چاکترین خێر و سەدەقە ئەوەیە کەلەسەر تێریى و دەوڵەمەندییەوە بکرێت، و ئەو دەستەى دەبەخشێت چاکترە لەوەى کە وەردەگرێت، و لەخێرکردن لەماڵ و منداڵتەوە دەست پێ بکە.
- ئەو ماڵ و سامانە حەڵاڵەى لەخۆت و ماڵ و منداڵت زیادبوو یارمەتى دایکت و باوکتى پێبدە پاش ئەوان ئەگەر هەتبوو یارمەتى خزمان و منداڵى بێ باوک و بێ نەواو دەست کورت بدە ئنجا یارمەتى ئەو رێبوارانە بدە کە لە رێدا و لەغەریبیدا پارەیان لێدەبڕێ و پەکیان دەکەوێت .
- تەرازووى قیامەت مسقاڵە زەڕڕەى چاکە و خراپە دەخوێنێتەوە هەروەک خواى گەورە دەفەرمووێت : هەرکەسێک مسقاڵە زەڕەیەک چاکە بکات دەیبینێتەوە و هەرکەسێکیش مسقاڵە زەڕەیەک خراپە بکات دەیبینێتەوە، پێغەمبەرى خۆشەویستیش هیچ خێر و چاکەیەک بەکەم مەزانن ئەگەر زەردەخەنەیەکیش بێت لەڕووى کەسێکدا.
ئاشکرایە کە خێرخوازى سیماى موسڵمانە و قورئانى پیرۆز و فەرموودەبەرزەکانى پێغەمبەرى نازدار زۆر باسیان کردووە و هانى موسڵمانانیان داوە کە هەردەم خێرخوازبن و نکوڵى نەکەن لەخێر و چاکە، خواى گەورە کەریمە و بەخششى زۆر و بێ شومارە بۆگشت بەندەکانى قورئانێکیشى ناردووە کە بە ( کریم ) ناوى دەبات، دیارە ئەم قورئانەش بۆ ئەوە هاتووە کە مرۆڤێکى چاکى تەواوى بەخشندەى خێرخواز و ( کریم ) پەروەردە بکات کە مایەى بەختیارى بێت بۆخۆى و بۆ بەرامبەر کە دایک و باوکن هەروەک دەفەرمووێت وقل لهما قولا کریما ..
سوودەکانى خێرخوازى :
بۆکەسى خێرکەر قورئان فەرموویەتى : هەرکەس لە رژدى نەفسى خۆى خۆى بپارێزێت ئەوانە سەرفرازى دنیاو قیامەتن.
وەک چۆن مرۆڤ نەخۆش کەوێت پێویستى بەداوودەرمان هەیە، ئەوا کەسى لێقەوماویش پێویستیان بە یارمەتى هەیە و کارى خێرخوازى لەلایەن خێرخوازانیش دەرمانێکە بۆ زامى بەسۆى هەژاران و بێ باوکان.
سوودى بۆ کۆمەڵگە : روون و ئاشکرایە کارى خێر و چاکە دەبێتە مایەى نەمانى رق و کینە و کەم بوونەوەى تاوان، پێغەمبەرى ئازیز دەفەرمووێت : خۆتان بپارێزن لەرژدى و چروکى ئەوانەى پێش ئێوەیان لەناوبرد واى لێکردن کە خوێن بڕێژن و شەرەف و نامووسى یەکترى بۆخۆیان حەڵاڵ بکەن . خێر و چاکە و چوون بەهاناى خەڵکى هەژار و کەم دەرامەت مایەى رزگارکردنە لەدرۆکردن و وەعدى درۆ چونکە کەسێک کە قەرزار دەبێت و نایبێت بیداتەوە دووچارى درۆکردن و بێ وەعدى دەبێت.
خواى گەورە لەقورئانى پیرۆزدا فەرموویەتى من ذاالذي یقرض الله قرضا حسنا فیضاعفه له اضعافا کثیرا والله یقبض ویبسط والیه ترجعون ، پێغەمبەریش زیاتر جەخت دەکاتە سەر ئەم راستییە و دەفەرمووێت : مانقص صدقة من مال واتە : خێر و چاکە لەماڵ و سامان کەم ناکاتەوە.
هەورەها دەفەرمووێت : هەموورۆژێک کەدێ بەسەر خەڵکیدا دوو فریشتە لە ئاسمان دێنە خوارەوە، یەکێکیان دەڵێت خوایە ئەو کەسەى کە دەبەخشێت بیخەیتەوە جیێ بۆى، ئەوەى تریشیان دەڵێت : خوایە ئەوەى نایبەخشێت ماڵەکەى لەناوبەرە. بوخارى و موسلیم ریوایەتیان کردووە..
الأربعاء أكتوبر 12, 2011 9:50 pm من طرف kamaran
» معلومات غريبه عن بعض الحيوانات
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:45 am من طرف عبدالله عمر
» لماذا لا يقع العنكبوت في شباكه الخاصة ؟؟
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:44 am من طرف عبدالله عمر
» كيف تنام بسرعة ؟
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:43 am من طرف عبدالله عمر
» Proverbi
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:21 am من طرف عبدالله عمر
» Non arrendiamoci
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:17 am من طرف عبدالله عمر
» L'AMICIZIA
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:11 am من طرف عبدالله عمر
» BUON GIORNO
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:01 am من طرف عبدالله عمر
» Perche' Ho Scelto L'islam
الخميس سبتمبر 15, 2011 3:58 am من طرف عبدالله عمر