گه‌نجێك ده‌ڵێ : نوێژ ناكه‌م تا وه‌ڵامی سێ پرسیارم نه‌ده‌نه‌وه ؟
گێڕدراوه‌ته‌وه گه‌نجێك هه‌بووه بۆ خوێندن ڕۆشتووه بۆ شارێكی ئه‌وروپی و ماوه‌یه‌ك تیایدا ماوه‌ته‌وه ,
پاشان بۆ شاری خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه , خانه‌واده‌كه‌ی به جوانترین شێوه پێشوازیان لێ‌كرد ,
كاتێك كاتی نوێژ هات قیت نه‌بوو بچێته مزگه‌وت و ووتی :
نوێژ ناكه‌م تا باشترین و گه‌وره‌ترین شێخم بۆ ئاماده‌نه‌كه‌ن و بتوانێ وه‌ڵامی ئه‌و سێ پرسیاره‌م بداته‌وه :
خانه‌واده‌كه‌ی یه‌كێك له زانایانیان بۆ ئاماده‌كرد ؛
زانایه‌كه پرسیاری له گه‌نجه‌كه كرد پرسیاره‌كه‌ت چی یه ؟
گه‌نجه‌كه ووتی جا گومانت هه‌یه بتوانی وه‌ڵام بده‌یته‌وه ! ؟ خه‌ڵكێكی زۆر پێش تۆ ده‌سته‌وه‌سان بوون له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی .
زاناكه ووتی : ئه‌و پرسیاره‌ی لاته بیڵێ منیش به یارمه‌تی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌م
گه‌نجه‌كه گوتی : سێ پرسایارهكهم ئه‌وه‌یه :
یه‌كه‌م : خودا بوونی هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر بوونی هه‌یه شێوه‌یم پێ پێشان بده
دووه‌م : قه‌زاو قه‌ده‌ر چی یه ؟
سێ یه‌م : ئه‌گه‌ر شه‌یتان له ئاگر دروست كراوه ... بۆچی ده‌خرێته ئاگره‌وه , كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و نابێت ؟
كاتێك گه‌نجه‌كه له قسه‌كانی بوویه‌وه زاناكه هه‌ڵسایه‌وه و شه‌قێكی زۆر به‌هێزی له ڕووی دا , وای لێ‌كرد گێژ ببوو و بهولاوبهولادا ئه‌كه‌وت به‌هۆی ئێشهكهی !!!
گه‌نجه‌كه توڕه بوو وه گوتی : بۆ ئه‌م زلله‌یه‌ت لێم‌دا ئایا ده‌سته‌وه‌سان بووی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ؟
زاناكه گوتی : نه‌خێر ... به‌ڵكو ئه‌م زلله‌یه وه‌ڵامه‌كه‌یه
گه‌نجه‌كه گوتی : تێناگه‌م
زاناكه گوتی : له دوای زللهیهكه هه‌ستت به‌چی كرد ؟
گه‌نجه‌كه گوتی : هه‌ستم به ئێشێكی زۆر كرد
زاناكه گوتی : ئایا بیر‌و باوه‌ڕت وایه كه ئه‌م ئێشه بوونی هه‌یه ؟
گه‌نجه‌كه گوتی : بێگومان وا ئێستاش ئێشی ماوه
زاناكه گوتی : شێوهیهكهیم پێ پیشان بده ؟
گه‌نجه‌كه گوتی : ناتوانم
زاناكه گوتی :
ئه‌مه وه‌ڵامی منه بۆ پرسیاری یه‌كه‌م , گشتمان هه‌ست به بوونی خودا ده‌كه‌ین به شوێنه‌وار و نیشانه‌كان , به‌ڵام له دونیادا ناتوانین بیبینین .
پاشان زاناكه بۆی هات و گوتی :
ئایا دوێنی شه‌و خه‌وت بینیوه كه دواتر یه‌كێك زللهیهكت له ڕووت ده‌دات ؟
گه‌نجه‌كه گوتی : نه‌خێر
زاناكه گوتی :
یان كه‌سێك هه‌واڵی پێدای كه من زللهیهكت لێ ده‌ده‌م , یان له پێشدا تۆ زانیاریت به‌مه هه‌بووه ؟
گه‌نجه‌كه گوتی : نه‌خێر
زاناكه گوتی :
ئا ئه‌مه قه‌زاو قه‌ده‌ره , نازانرێ پێش ڕودانی هه‌ر ڕوداوێك
پاشان زاناكه بۆی هات و گوتی :
ئه‌م ده‌سته‌ی من كه پێی لێتمدا له چی دروست كراوه ؟
گه‌نجه‌كه گوتی : له خۆر
زاناكه گوتی : ئه‌ی ڕووت له چی دروست كراوه ؟
گه‌نجه‌كه گوتی : به هه‌مان شێوه له خۆر
زاناكه گوتی : دوای ئه‌وه زللهیهكهم پێ كێشای هه‌ست به چی ده‌كه‌ی ؟
گه‌نجه‌كه گوتی : هه‌ست به ئێش ده‌كه‌م
زاناكه گوتی :
به‌ته‌واوه‌تی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شه‌یتان له ئاگر دروست كراوه ... به‌ڵام خوا ئاگری كردۆته شوێنێكی به‌ئێش بۆ شه‌یتان
دوای ئه‌مه گه‌نجه‌كه قه‌ناعه‌تی بۆ دروست بوو و له‌گه‌ڵ زاناكه بۆ نوێژ چوو و موسڵمانیه‌تی خۆی ئاشكرا كرد و ئیتر هه‌رچی دڵه‌ڕاوكێی له دڵی دابوو لایداو خۆی بۆ خودا یه‌كلا كرده‌وه .
الأربعاء أكتوبر 12, 2011 9:50 pm من طرف kamaran
» معلومات غريبه عن بعض الحيوانات
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:45 am من طرف عبدالله عمر
» لماذا لا يقع العنكبوت في شباكه الخاصة ؟؟
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:44 am من طرف عبدالله عمر
» كيف تنام بسرعة ؟
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:43 am من طرف عبدالله عمر
» Proverbi
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:21 am من طرف عبدالله عمر
» Non arrendiamoci
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:17 am من طرف عبدالله عمر
» L'AMICIZIA
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:11 am من طرف عبدالله عمر
» BUON GIORNO
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:01 am من طرف عبدالله عمر
» Perche' Ho Scelto L'islam
الخميس سبتمبر 15, 2011 3:58 am من طرف عبدالله عمر