برای موسوڵمانم خوای گه‌وره ڕێنمونی هه‌موولایه‌ك بكات بۆ سه‌رڕێگای ڕاست له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رموده و ئایه‌تانه‌ی لای خواره‌وه‌دا بۆت ڕون و ئاشكرا ئه‌بێت كه جگه‌ره كێشان له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا قه‌ده‌غه و حه‌رامه .
* له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی تێكدان و تێك چونی ته‌ندروستی جگه‌ره‌كێشه‌كه و ته‌ندروستی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و تێكدانی ژینگه لێیان .
برای ڕێزدارم برای خۆشه‌ویستم:
بزانه و فێرببه كه‌وا له‌ڕوی پاكه‌تی جگه‌ره‌كه‌دا نوسراوه كه [ جگه‌ره كێشان هۆیه‌كی سه‌ره‌كی یه بۆ نه‌خۆشیه ترسناكه‌كان ] وه‌كو (( سه‌ره‌تان ـ سیل ـ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ـ نه‌خۆشی ده‌ماره‌كانی خوێن ))
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست:
له‌هه‌مان كاتدا بزانه كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام سوره له‌سه‌ر پاراستنی نه‌فسی مرۆڤ كه له‌دوای پاراستنی دین باسی هاتووه چه‌ند سنورێكی داناوه بۆ پاراستنی نه‌فس .
* هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه به ڕاشكاوی باسی جگه‌ره كێشان بكات چونكه جگه‌ره له سه‌رده‌می پاكی پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلی الله علیه وسلم) نه‌بووه .
* به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا:
ئیسلام خاوه‌ن چه‌ندین ده‌ق و نه‌صی گشتیه كه هه‌موو زیان و قازانجێك بۆ مرۆڤ ده‌ست نیشان ده‌كات.
جا با پێكه‌وه ده‌رگای دڵهكانما ن بكه‌ینه‌وه وه بچینه خزمه‌تی ده‌ق و به‌ڵگه به‌هێز و ڕاسته‌كان كه‌وا حه‌رامی جگه‌ره كێشان ده‌سه‌لمێنێت.
به‌ڵگه له قورئاندا
1- به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م/ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ((وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ)) سورة الاعراف 157
واته: خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)شته پاك و به سوده‌كانی بۆ حه‌ڵاڵ كردووین شته پیس و زیان به‌خشه‌كانی لێ حه‌رام كردووین .
* گومانی تێدا نییه جگه‌ره كێشان یه‌كێكه له شته زییان به‌خشه‌كان كه زه‌ره‌رو زیانی بۆ لاشه‌ی ئاده‌میزاد هه‌یه‌و له‌هه‌مان كاتدا بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه كه خه‌ڵك ئازار ده‌دات .
2- به‌ڵگه‌ی دووه‌م / خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ((وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ)) سورة البقرة 195
واته: ( به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه )
وه به‌بێ هیچ شك و گومانێك جگه‌ره‌كێشان دوچاری گه‌لێك نه‌خۆشی له‌ناوبه‌ره له‌وانه [ سه‌ره‌تان و سیل و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی دوچاری گه‌ده ده‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی كه ڕوو ناشرین ده‌كات و ددانه‌كان زه‌رد و تێك ده‌دات .
3- به‌ڵگه‌ی سێهه‌م / خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ((وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا (26) إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا (27))) سورة الاسرا‌ء/ 27
الأربعاء أكتوبر 12, 2011 9:50 pm من طرف kamaran
» معلومات غريبه عن بعض الحيوانات
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:45 am من طرف عبدالله عمر
» لماذا لا يقع العنكبوت في شباكه الخاصة ؟؟
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:44 am من طرف عبدالله عمر
» كيف تنام بسرعة ؟
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:43 am من طرف عبدالله عمر
» Proverbi
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:21 am من طرف عبدالله عمر
» Non arrendiamoci
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:17 am من طرف عبدالله عمر
» L'AMICIZIA
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:11 am من طرف عبدالله عمر
» BUON GIORNO
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:01 am من طرف عبدالله عمر
» Perche' Ho Scelto L'islam
الخميس سبتمبر 15, 2011 3:58 am من طرف عبدالله عمر