کاتێک ده‌ڵێین (ڕه‌وشتی باوه‌ڕدار) مه‌به‌ستمان خده و ئاکارێکی کاتی و ڕه‌فتارێکی سه‌رپێی و هه‌ستێکی ڕواڵه‌تی نی یه که له هه‌ندێ سیفه‌تی زگماکه‌وه سه‌رچاوه بگرێ و ته‌نها نێوانی مرۆڤ و هاونشینانی بگرێته‌وه و له شێوازی چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌کدا یاخود له چه‌ند حاڵه‌تێکی تایبه‌تی دا بۆ ڕووپامایی و ناوبانگ یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ماددی و مه‌عنه‌وی یاخود به کاریگه‌ری دیمه‌نێکی هه‌ژێنه‌ر ڕه‌چاو بکرێت، به‌ڵکو مه‌به‌ست له ڕه‌وشتێکی جێگیری دامه‌زراوه که له باوه‌ڕه‌وه هه‌ڵبقوڵێ و نێوانی مرۆڤ و په‌روه‌ردگاری مرۆڤ و خودی خۆی و مرۆڤ و سه‌رجه‌م دروستکراوانی ده‌ورووبه‌ری –به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ڕووه‌که‌وه- بگرێته‌وه‌و له هه‌موو کاتێکدا و له‌گه‌ڵ هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کدا و ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌نجام بدرێت.
ئینجا به‌م پێیه له ڕوانگه‌ی واتای زمانی و زاراوه‌یی ڕه‌وشته‌وه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی یه‌کمان له‌لا گه‌ڵاڵه ده‌بێت که چه‌مکی ڕه‌وشتی ڕاسته‌قینه‌ی باوه‌ڕدارمان بۆ ڕوون ده‌که‌نه‌وه و ده‌بنه سیمای جیاکردنه‌وه‌ی له ڕه‌وشتی نه‌فامی.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ڕه‌وشتی موسوڵمانانه
یه‌که‌م: ده‌بێ ڕه‌وشت سیفه‌تی جێگیری تێدابێ و بێته حاڵه‌تی دامه‌زراو: کاتێك مرۆڤ ده‌بێته خاوه‌نی ڕه‌وشتێکی دیاریکراو که‌له ناخیدا جێی خۆی کردبێته‌وه وبه‌زۆری ڕه‌فتاری په‌یوه‌ست به‌و ره‌وشته‌ی لێی بوه‌شێته‌وه، نه‌ک ڕۆژێ له‌ڕۆژان به خه‌یاڵیدا بێ یاخود دیمه‌نێک ده‌روونی بهه‌ژێنێ و وای لێ بکات کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدات، به‌م پێیه هیچ که‌س به‌کردنی ته‌نها ڕه‌فتارێکی جوان نابێته خاوه‌نی ره‌وشت و به ئه‌نجام دانی ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌کیش نابێته به‌دکارو بێ ڕه‌وشت، وه‌ک خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی به‌خشینی ڕاسته‌قینه ده‌فه‌رموێت: ﴿وَمَثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمُ ابْتِغَاء مَرْضَاتِ اللّهِ وَتَثْبِيتًا مِّنْ أَنفُسِهِمْ كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌ فَآتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ...﴾﴿ ۲٦۵ ﴾، واته: (نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی سامانه‌کانیان له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا و له‌دڵێکی دامه‌زراوه‌وه ده‌به‌خشن وه‌ک نموونه‌ی باخێک وایه بهگردێکهوه بێ و شه‌سته بارانێکی به‌هێز لێی بدات و دووچه‌ندانه‌ی ئه‌وه به‌رهه‌م بدات که لێی چاوه‌ڕێ ده‌کرێت). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: ﴿الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ سِرًّا وَعَلاَنِيَةً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ﴾﴿۲۷٤﴾، واته: (ئه‌وانه‌ی به شه‌وو ڕۆژو به نهێنی و ئاشکرا سامانه‌کانیان ده‌به‌خشن، ئه‌وانه له‌لای په‌روه‌ردگاریان پاداشتیان ده‌درێته‌وه و نه‌ترسیان له ڕێدایهو نه په‌ژاره ده‌خۆن).
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌تانه‌دا سیفه‌تی به‌خشینی باوه‌ڕداری ڕوون کردووه‌ته‌وه که پێویسته (له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا و له ده‌روونی دامه‌زراوه‌وه ببه‌خشێت) بێگومان که‌سێکیش به‌و جۆره ببه‌خشێت ئه‌وا (به‌خشنده)یه‌و به (شه‌و و ڕۆژ) و به (نهێنی و ئاشکرا) خاوه‌نی ئه‌و ڕه‌وشته‌یه و به‌رده‌وام کاری پێ ده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێك بۆ ڕووپامایی یاخود بۆ مه‌به‌ستێك ببه‌خشێ ئه‌وا به ڕۆژو به‌ئاشكرا ده‌به‌خشێ به‌ڵام له‌به‌ر پێویستی و زه‌روره‌تی بهخشێنهکه نابه‌خشێت.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ڕه‌فتاری بێ باوه‌ڕان ده‌فه‌رمووێت: ﴿وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ*هَمَّازٍ مَّشَّاء بِنَمِيمٍ*مَنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ ﴾القلم﴿۱۰-۱۲﴾، واته: (ئه‌ی به‌گوێی هیچ سوێند خۆرێکی سوك و ڕیسوا مه‌که،که به‌زۆری توانج f و پلار له خه‌ڵکی ده‌گرێ و قسه دێنێ و قسه ده‌بات و دووزمانی ده‌کات و زۆر ڕێگری چاکه‌یه و ده‌ست درێژکهرو تاوانباره).
لێره‌دا خوای گه‌وره تێکڕای سیفه‌ته‌کانی به ده‌سته‌واژه‌ی پله‌ی باڵا (صیغة المبالغة) باسکردووه که هه‌ریه‌که‌یان واتای زۆری ئه‌نجامدانی ده‌گه‌یه‌نێت، که بریتین له: (حلاف) و (هماز) و (مشاء بنمیم) و (مناع للخیر) و (أثیم).
پێغه‌مبه‌ریش (صلي الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ی (ڕاستگۆ) و (درۆزن) ده‌فه‌رمووێت: (إن الصدق یهدي الی البر، وإن البر یهدي الی الجنة، وإن الرجل لیصدق حتی یکتب عند الله صدیقا، وإن الکذب یهدي الی الفجور، وإن الفجور یهدي الی النار، وإن الرجل لیکذب حتی یکتب عند الله کذابا) "متفق علیه"، واته: (بێگومان ڕاستگۆیی مرۆڤ به‌ره‌و چاکه ڕێنمایی ده‌کات و چاکه‌ش به‌ره‌و به‌هه‌شت ڕێنمایی ده‌کات، وه به‌نده هه‌ر ڕاست ده‌ڕوات هه‌تا له‌لای خوا به ڕستگۆ ناوی ده‌نوسرێت، وه درۆزنی مرۆڤ به‌ره‌و خراپه ڕێنمایی ده‌کات و خراپه‌ش به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ ڕێنمایی ده‌کات، وه به‌نده هه‌ر درۆ ده‌کات تاکو له‌لای خوا به‌درۆزن ناوی ده‌نوسرێت). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (إن من أحبکم إلي، وأقربکم مني مجلسا یوم القیامة، أحسانکم أخلاقا، وإن أبغضکم إلي، وأبعدکم مني یوم القیامة، الثرثارون والمتشدقون والمتفیهقون؟ قال: (المتکبرون) "رواه الترمذي، وقال: حدیث حسن"، واته: (ئه‌وانه‌تان که خۆشه‌ویسترین تانن له‌لام و ڕۆژی دوایی له هاونشینی دا نزیکترین تانن لێمه‌وه ئه‌وانه‌تانه که جوانترین ڕه‌وشتی هه‌بێت، وه ئه‌وانه‌تان که زۆرم ڕق لێیان بێ و ڕۆژی دوایی دوورترین تانن لێمه‌وه: زۆر بڵێ یان و ده‌م هه‌راشان و لهخۆڕازیانن)، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا "صلي الله عليه وسلم" زانیمان زۆربڵێیان و ده‌م هه‌راشان کێن، ئه‌ی له‌خۆ ڕازیان کێن؟ فه‌رمووی: (خۆبه‌زل زانان).
شاعیری بڕنده‌ی پێغه‌مبه‌ر "صلي الله عليه وسلم" (حسان کوڕی ثابت) "رضي الله عنه" ده‌رباره‌ی ڕه‌وشتی هاوه‌ڵان ده‌فه‌رمووێت:
سجیة تلک منهم غیر محدثة إن الشرائع فأعلم شرها البدع(٥)
واته: (ئه‌و ڕه‌وشته‌یان خده و ئاکاری دامه‌زراوه و سه‌رپێی و داهێنراو نی یه، چونکه بزانه خراپه‌ی په‌یامه‌کان له‌وه‌دایه که داهێنراوبن).
پێشه‌وا (إبن تیمیة)-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌رباره‌ی چه‌مکی ڕه‌وشت ده‌فه‌رموێت: (فإن الخلق ما صار عادة للنفس، وسجیة)(٦)، واته: (ڕه‌وشت ئه‌وه‌یه ببێته خده‌و ئاکاری دامه‌زراوی ده‌روون).
هه‌ر له پێودانگی داکۆکی کردن له‌م واتایهوهیه که (أبو الحسن الجرجاني)-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له ڕاڤه‌ی پێناسه‌ی ڕه‌وشت دا ده‌فه‌رموێت: (وإنما قلنا: إنه هیئة راسخة، لأنه من یصدر منه بذل المال علی الندور بحالة عارضة، لایقال: خلقه السخاء، مالم یثبت ذلک في نفسه، وکذلک من تکلف السکوت عند الغضب بجهد و رویة، لایقال: خلقه الحلم)(٧)، واته: (بۆیه وتمان: حاڵه‌تێکی دامه‌زراوه، چونکه هه‌رکه‌س به ده‌گمه‌ن ماڵبهخشینی لێ بوه‌شێته‌وه‌و ببێ به تووشی یه‌وه پێی ناوترێت: ڕه‌وشتی به‌خشنده‌یی تێدایه، ماده‌م ئه‌و سیفه‌ته له ده‌روونی دا جێگیر نه‌بووبێت، هه‌روه‌ها که‌سێک به زۆر‌و جه‌خت له‌خۆکردن له‌کاتی توڕه‌یی دا بێده‌نگ ببێ پێی ناوترێت: ڕه‌وشتی سینه‌فراوانی تێدایه).
الأربعاء أكتوبر 12, 2011 9:50 pm من طرف kamaran
» معلومات غريبه عن بعض الحيوانات
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:45 am من طرف عبدالله عمر
» لماذا لا يقع العنكبوت في شباكه الخاصة ؟؟
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:44 am من طرف عبدالله عمر
» كيف تنام بسرعة ؟
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:43 am من طرف عبدالله عمر
» Proverbi
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:21 am من طرف عبدالله عمر
» Non arrendiamoci
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:17 am من طرف عبدالله عمر
» L'AMICIZIA
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:11 am من طرف عبدالله عمر
» BUON GIORNO
الخميس سبتمبر 15, 2011 4:01 am من طرف عبدالله عمر
» Perche' Ho Scelto L'islam
الخميس سبتمبر 15, 2011 3:58 am من طرف عبدالله عمر